یادی چوارەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بەڕێوە جوو

بە چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز محمودی حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و جێگری پارێزگاری دھۆک و نوێنەری وڵاتان لە کوردستان و ئەندامانی پەرلەمان و کەسایەتی و کەسوکاری شەھیدان یادی چوارەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بەڕێوە جوو


پێشنیوەڕوی رۆژی ٣/٨/٢٠١٨ لەھۆڵی بۆنەکانی زانکۆی دھۆک و لە مەراسیمیکی شایستەدا ساڵیادی جینۆساید کردنی کوردانی ئێزدی کرایەوە.

بەر لە دەستپێکی یادەکە پێشانگایەکی وێنەیی و پەیکەری زندی نیشاندرا کە تەعبیر بوو لە مەرگەساتی ئیزدییەکان دوای ئەوەی تیرۆرستانی داعش شنگال و ناوچەکەیان داگیر کرد.

دواتر مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان دەستی پێکرد و جێگری پارێزگاری دھۆک لە پەیڤێکدا بەخێرھاتنی میوانانی کرد و ئامازەی بە مەرگەساتی ئێزدییەکاندا و بە درێژەپێدەری ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید کردنی بارزانی و فەیلییەکانی لەقەڵەمدا.

باشان وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەڕێز محمود حاجی ساڵح لە وتاریکدا بەناوی حکوومەتی ھەریم و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و لێژنەی باڵای ناساندنی جینۆساید کردنی کوردانی ئێزدی و پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی تر بەخیرھاتنی کەسوکاری شەھیدان و میوانانی کرد و ئامازەی بەو فەرمانە ناڕەوایە کرد کە دژی کوردانی ئێزیدی کراو و ئێزیدییەکانی بە کوردی رەسەن ناوبرد.

ھەروەک رایگەیاند کە بە ئامادەبوونی سەروکی حکوومەت ٦٨ رووفاتیان دوای دەرھێنانیان لە چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەرفەدین بە خاکسپاردوتەوە نەشیشاردەوە کە ٦٨ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە لەبەر بەربەستی ئەمنی و قانونی و لۆجستی نەتواندراوە ھەڵبدرێتەوە
وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامازەشی بەو سەردانەکرد کە لەماوەی رابردوو بۆ ئەمریکا ئەنجامیاندا و بە سەردانێکی سەرکەوتوو لەقەڵەمدا بە تایبەتی دیداریان لەگەڵ ئەحمد کریم خان کە سەرپەرشتی ئەو تیمە دەکات کە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش دەکات.

لە بەشیکی تری گوتەکەیدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامازەی بەو کەیسانە کرد کە لە دەستەی لێکۆڵینەوەو و بەبەڵگەکردن کاری لەسەر کراوە. جەند ئامارێکیشی لەو بارەیەوە بەم جورە خستە روو و گوتی: "تاکوو ئێستا ٤٢٠٦ دۆسیە تۆمار کراوە و ١٧٧٨ لێکۆڵینەوە تیاندا تەواو کراوە و ٢٤٢٨ دۆسیەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و ١١٩٢ تایبەتن بە ژنان و کچان.
٢٠٣٦ تایبەتە بە دۆسیەی توندوتیزی سێکسی کە ١٠٥٢ یان لە سەروی تەمەنی ١٨ ساڵیدان و ٩٨٤ یشیان لەژیر ئەو تەمەنەدان.

لەکوتایدا وەزیری کاروباری شەھیدان ھیوای ئازاد بوونی بۆ دیلە ئێزیدییەکان خواست، پاشان بە چەند چالاکی و تابلۆی ھونەری و ژەنینی مۆسیقا بۆنەکە کوتایی ھات.